ئه‌سه‌د خۆی بۆ كوشتارگه‌یه‌كی دیكه ئاماده ده‌كات
ئوردن و ئیسرائیلیش ترسیان لێنیشتووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی خسته‌وه ژێر ركێفی سوپاكه‌ی، هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی كوشتارگه‌یه‌كی دیكه ئاماده ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت كۆتایی به "شۆڕشی سووریا" بهێنن و هه‌ڵبكوتنه سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له شاری درعا و ئیدلب. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پریشكی ئاگری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ساڵی 2011 له‌وێوه‌وه هه‌ڵگیرسا. ئیسرائیل و ئوردن هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه گۆڤاری "شپیگڵ"ـی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "مانگی شوباتی ساڵی 2011 منداڵه‌كان له قوتابخانه‌كانه‌وه چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی درعا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كان بنووسن (گه‌ل رووخانی رژێمی ده‌وێت) به‌ڵام ئه‌وكاته نه‌یانده‌زانی رووداوه‌كان به‌و شێوه تراژیدی و خوێناوییه ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن و په‌ره‌ده‌سێنن. چونكه رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ستی به‌گرتنی ئه‌و منداڵانه و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتوانی به‌شی باشووری شاره‌كه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای رووخانی رژێمیان كرد. هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌شار ئه‌سه‌دی هاندا شه‌ڕ له دژیان رابگه‌یه‌نێت".
ئێستا سووریا كه‌وتووه‌ته ره‌وشێكه‌وه هیچ كات نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و سه‌رده‌مانه، هێشتا كه‌س نازانێت له‌و رووداوه خوێناویانه‌ی 7 ساڵی رابردوو چه‌ند كه‌س كوژراوون و به‌جۆره‌ها شێوه بوونه‌ته قوربانی، ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماری درووستی له به‌رده‌ستدا نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشبینییه و ده‌گوترێت "شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا 500 هه‌زار كه‌سی تێدا كوژراوه" و ملیۆنان كه‌سیش له‌ناو سووریا و ده‌ره‌وه ئاواره بوون".
ئیدلب.. ئامانجه سه‌خته‌كه
به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ژیان و لایه‌نگری ئۆپۆزیسیۆنه ئیسلامییه‌كه بوون، به‌مدواییانه راینكردووه بۆ شاری ئیدلب كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای سووریاوه و له‌سه‌ر سنووری توركیایه، پێش ماوه‌یه‌ك رژێمی سووریا له شارۆچكه‌ی دووما چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا، ئێستاش هه‌موو سه‌رنجی له‌سه‌ر ئیدلبه.
لای خۆیه‌وه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی رێبه‌ری ئێران هه‌فته‌ی رابردوو گووتی: "هیوادارین به‌شار ئه‌سه‌د خۆی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئیدلب ئاماده بكات" به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی كه زۆر گه‌وره ده‌بێت نه‌دركاندووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئاشكرایه ئه‌وه‌یه، له جه‌نگی پارێزگای ئیدلب دا كه سوپای سووریای ئازاد به پاڵپشتی توركیا مۆڵیان تێدا خواردووه، بۆ هیچ لایه‌نێك ئاسان نییه پێوابێت به زوویی تامی سه‌ركه‌وتن ده‌كات. نه‌ك ئه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره ململانێیه‌كی توند و سه‌خت له‌و ناوچه سنوورییه له‌گه‌ڵ توركیا بێنێته ئاراوه.
له باشووره‌وه چاوه‌كان له‌سه‌ر درعایه
بژارده‌ی دووه‌می به‌رده‌م به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه‌یه، هێرش بكاته سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی شاری درعا، ئه‌و شاره‌ی ناوی پارێزگاكه‌ی هه‌ڵگرتووه و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئوردن و 70% ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ناو "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی" و ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی چه‌ندین گرووپی ئۆپۆزیسیۆن. ئوردنیش كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له خۆگرتووه، به‌رده‌وام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌ی سووریاوه تیوه‌نه‌گلێت. به‌ڵام له عه‌ممان ئێستا كه‌سانێك هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا ده‌ست به هێرشكردن بكات به‌ته‌نها نییه و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش هاوكاری ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 12/3/2017 روویدا و ئاگربه‌ستی له‌و ناوچانه شكاند و به فڕۆكه هێرشی كرده سه‌ریان.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له باشووری سووریا نزیكی سنووری ئیسرائیلیشه، چه‌ندینجار ئیسرائیل به‌توندی و روونی قسه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت بۆ رێگه‌گرتن له میلیشیاكانی ئێران له سنووری باكووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه ده‌یكه‌ین".
نزیكبوونه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان له باشووره‌وه ئیسرائیلی و ئوردنییه‌كان تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات و له‌و چوارچێویه‌شدا ئیسرائیل چه‌ند جارێك تووشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی بووه‌و بنكه سه‌ربازییه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به ئێرانی بۆمبا‌باران كردووه‌و دواهه‌مینجاری بنكه‌ی تیفۆڕ بوو. ئوردنیش ده‌ترسێ پێشڕه‌وی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بگه‌یه‌نێته ئاستی ته‌قینه‌وه.
جگه له‌وه‌ش ئه‌و ره‌وشه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری سوورییه‌كان ناچار ببن ناوچه‌كانیان جێبهێڵن و بچنه ناو خاكی ئوردنه‌وه، له كاتیكدا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی سووریا له‌و وڵاته‌دان.