ئه‌ردۆغان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به به‌ردێك چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌كوژێت
ئه‌و هۆكارانه چین وایان له سه‌رۆككۆماری توركیا كردووه بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدات؟
K24 - هه‌ولێر:
ئێستا له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی توركیا ته‌نها قسه له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان ده‌كرێت، كه له بری ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو بێت، پێشنیازكراوه ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێستا توركه‌كان و ئه‌وانه‌یشی بایه‌خ به كاروباری توركیا ده‌ده‌ن، ته‌نها پرسیارێكی گرنگ له هزریاندایه و ده‌پرسن، بۆچی ئه‌م بڕیاره دراوه؟.
بێگوومان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه نانێت ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بێت ده‌ستكه‌وتێكی دیاریكراوی ده‌بێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رۆژی 18/4/2018 رایگه‌یاند: "ئه‌مساڵ له توركیا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی ده‌كرێت" مسته‌فا ئیلیتاش، سه‌رۆكی لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش پێشنیازی حزبه‌كه‌ی و پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركیا ده‌گه‌یه‌نێته ئیسماعیل كه‌هره‌كمان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
به‌ڵام بۆچی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نرێت؟
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆككۆماری توركیا گووتی: "پێشڤه‌چوونه‌كانی ئه‌م دواییه و شه‌ڕی "تیرۆر" كه سنووره‌كانی سووریا و عێراق و سووریا ده‌بڕێت و قه‌یرانه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌سه‌رمان پێویست ده‌كات "وڵات قۆناغی ناڕوونی تێپه‌ڕێێنێ".
ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لیش گووتی: "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانمان له‌باره‌ی ئابووری و ئه‌گه‌ری زیادبوونی كۆچ و دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌م دواییانه‌دا و راگه‌یاندنی هه‌ڵاوسانی زیاتر كه پێشبینی نه‌كراو بووه پێمانباش بووه هه‌ڵبژاردن پێشوه‌ختی دیاریكراوی له نۆڤه‌مبه‌ری 2019 وه بكرێته ئه‌مساڵ".
به‌ڵام پێده‌چێت هۆكاری دیكه‌ش هه‌بووبن، مه‌حموود ره‌نتیسی، توێژه‌ری كاروباری توركیا ده‌ڵێت: "پرسه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئابوورییه‌وه نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌ن به پله‌ی یه‌كه‌م وایان له ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كردووه بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بده‌ن، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه ئه‌ردۆغان باوه‌ڕیوایه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بكرێت، خۆیشی و حزبه‌كه‌یشی سه‌رده‌كه‌ون و ئه‌نجامێكی باشتر به‌ده‌ستده‌هێنن.
نه‌بیل عوبه‌یده، توێژه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه و به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "عه‌ره‌بی پۆست"ـی گوتووه: "ره‌وشی ناوخۆیی نه‌بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا، به‌ڵكو ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی پێیانوایه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌توانن ئۆپۆزیسیۆن له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێنن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ره‌هه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌بووه تا پرسه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه، به‌تایبه‌تی سووریا و بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا بۆشایی درووست ده‌كات و وا له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات به‌خێرایی هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بده‌ن تا له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه پشكیان هه‌بێت، توركیاش بۆ ئه‌و قۆناغه ده‌یه‌وێت له ئاستی ناوخۆیی به‌هێز بێت و له سووریاش به‌شێك له بۆشاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا پڕبكاته‌وه".
ئایا ئه‌و بڕیاره گاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری توركیا ده‌بێت؟
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندن و بوژانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له توركیا له‌وكاته‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ساڵی 2002وه‌وه هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و زه‌مینله‌رزانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان به‌ر توركیا كه‌وتوون و پێشبینییه‌كانی ره‌وشی سیاسی به‌تایبه‌تی له‌م كاتانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، راوێژكاره ئابوورییه‌كان هانده‌دات پاڵ به وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه بنێن بێن سه‌رمایه‌كانیان له وڵاته‌كه‌دا به‌گه‌ڕ بخه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌ی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن هه‌یه ده‌ست به كڕینی خانووبه‌ره بكه‌ن، چونكه ئه‌و ماوه‌یه ره‌وشه سیاسییه‌كه ناڕوونه و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له‌سه‌ر ئایینده‌ی سیاسی وڵات درووست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی خانووبه‌ره و زیاتر دابه‌زینی نرخی لیره به‌رامبه‌ر دۆلار و یۆرۆ. هه‌رچه‌نده پێده‌چێت پاش هه‌ڵبژاردن نرخی لیره به‌رزبێته‌وه یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به سه‌قامگیریی بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی خانووبه‌ره پاش هه‌ڵبژاردن به‌رزببێته‌وه وه‌ك چۆن پاش هه‌لبژاردنی رابردوو روویدا و وڵاته‌كه نیمچه سه‌قامگیرییه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی و كه‌وته قۆناغی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووه‌وه.