قه‌شه‌يه‌ك له رێى مۆبايله‌وه "رووحه شه‌ڕانگێزه‌كان" ده‌رده‌كات
چه‌ندينجار له رێى مۆبايله‌وه هه‌وڵى ده‌ركردنى "رووحه شه‌ڕانگێزه‌كانى" داوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌رنست سيمونى، كارديناڵێكى كريستيانه و ئاشكرايكردووه، چه‌ندينجار له رێى مۆبايله‌وه هه‌وڵى ده‌ركردنى "رووحه شه‌ڕانگێزه‌كانى" داوه.
ئه‌و قه‌شه كاسۆليكييه، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌لبانييه و ته‌مه‌نى (89) ساڵه و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پێويستى كردبێت له رێى مۆبايله‌وه سرووتى ئاينيم خوێندووه بۆ ده‌ركردنى رووحه شه‌ڕانگێزه‌كان له جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كاندا".
له خولێكى تايبه‌ت به پرسه‌كانى كاسۆليك، كه رۆژى (16ى نيسان/ ئه‌پريل) له (رۆما) به به‌شدارى (200) پيازى ئاينيى كريستيان به‌ڕێوه‌چوو، سيمونى گوتى: "له حاڵه‌تى له‌ناكاو و پێويستدا به مۆبايل سرووتم خوێندووه بۆ نه‌خۆشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رووحه شه‌ڕانگێزه‌كان له جه‌سته‌يان ده‌ربچن".
خوله‌كه، تايبه‌ته به توێژينه‌وه له باره‌ى سيحرى ئه‌فريقييه‌كان و جياوازى نێوان شڵه‌ژانه ده‌روونى و نه‌خۆشييه ئه‌قڵييه‌كان.
له خوله‌كه‌دا سيمونى هه‌نگاو به هه‌نگاو باسى ده‌ركردنى "رووحى شه‌ڕانگێزانه"ى خسته‌ڕوو.
له ناو كۆمه‌ڵگه ئيسلامييه‌كانيشدا، هه‌ندێك كه‌سايه‌تى له بۆته‌ى مامۆستاى ئاينيدا بانگه‌شه‌ى ده‌ركردنى "جنۆكه" له جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كانياندا ده‌كه‌ن.