خانمه ئه‌كته‌رێكی ئیسرائیلی به‌هۆی غه‌ززه خه‌ڵاتێكی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ره‌تكرده‌وه
براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاره
K24 - هه‌ولێر:
ناتالی پۆرتمان، ئه‌ستێری ناوداری هۆڵیوود، ئه‌مه‌ریكی ئیسرائیلی، به‌هۆی ره‌وشی غه‌ززه و كوژرانی فه‌له‌ستینییه‌كان به گوللـه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل، خه‌ڵاتێكی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ره‌تكرده‌وه.
وێبسایتی بی بی سی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ناتالی پۆرتمان، ره‌وشی غه‌ززه و كوژرانی فه‌له‌ستینییه‌كان به گوللـه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل، كاری تێكردووه، بۆیه ره‌تیكردووه‌ته‌وه بچێته‌وه ئیسرائیل و ئاماده‌ی ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "گینیسیس پرایز" بێت.
له 30ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، به‌هۆی توندوتیژی و خۆپیشاندانه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین كه تێیدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و هه‌ڵگرتنی په‌رژینه‌كان ده‌كه‌ن، 36 فه‌له‌ستینی كوژراون و 1600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه،
له به‌رامبه‌ردا رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه رایانگه‌یاند، ئه‌وان رێز له بڕیاره‌كه‌ی ناتالی پۆرتمان ده‌گرن و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانهییهكهی به‌رز ده‌نرخێنن.
ناتالی پۆرتمان، ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له‌دایكبووی شاری ئۆرشه‌لیم/ قودسه و وڵاتینامه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكای هه‌یه، به‌شداری له ژماره‌یه‌ك فیلمی به‌ناوبانگی هۆلیوودی كردووه، یه‌كێك له‌وانه "جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان Star Wars"ـه.
له 9ی حوزه‌یرانی 1981 له باوكێكی ئیسرائیلی كه پزیشك بووه و دایكێكی ئه‌مه‌ریكی كه هونه‌رمه‌ند بووه، له دایكبووه، تا ئێستاش پارێزگاری له ره‌چه‌ڵه‌كه ئیسرائیلییه‌كه‌ی كردووه.
پۆرتمان له فیلمه سه‌ره‌تاكانی رۆڵی سه‌ختی وه‌رگرتووه، به تایبه‌تیش له فیلمی "پیشه‌گه‌ر – Professional" كه ڵه‌گه‌ڵ بكوژێكی پیشه‌گه‌ر یه‌كتر ده‌ناسن و ده‌بێته مامۆستای تایبه‌تی.
به‌هۆی رۆڵبینی له فیلمی "قازی ره‌ش – Black Swan" له ساڵی 2011 خه‌ڵاتی ئۆسكار و گۆڵدن گڵۆبی وه‌رگرت.
ا. م