"كێشه‌ی ئیسرائیل ئێرانه نه‌ك رووسیا"
یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر پێدانی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 300ی رووسی به سووریا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند، به توندی وه‌ڵامی رژێمی سووریا ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 300 له دژی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل به‌كاربهێنێت.
لیبه‌رمان بۆ رۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرانوت"ی ئیسرائیلی، له باره‌ی پێدانی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 300ی له‌لایه‌ن رووسیاوه به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، گوتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه، به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و چه‌كه به‌رگرییه‌یه له دژی ئێمه كه رووسیا داویه‌تی به سووریا، ئه‌گه‌ر له دژیشمان به‌كاربێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌لئه‌ڤیڤ داوای له مۆسكۆ كردبێت ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه نه‌داته سووریا، رایگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته هه‌واڵییانه دوورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
لیبه‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئێران كێشه‌ی ئیسرائیله نه‌ك رووسیا، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه پێشتریش ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه مووشه‌كییه له سووریا بڵاوه‌ی پێكراوه، به‌ڵام له دژیان به‌كارنه‌هاتووه.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاشكرای ده‌كات، به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌رده‌وام كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له نێوان ئیسرائیل و رووسیا هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوانییان روونه‌دات هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك مشتومڕی توندیش له نێوانییان روویداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "تاكه لایه‌ن كه دژی ئێمه ده‌جووڵێنه‌وه، رژێمی سووریایه، هه‌ركاتێك سیسته‌می به‌رگری رووسیان له دژی ئێمه به‌كارهێنابێت، تێكمانشكاندووه".
پیش‌تر سیرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، دوای هێرشه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر سووریا، چیدیكه به‌رپرسیارێتی "ئه‌خلاقی" به‌رامبه‌ر به هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كان هه‌ڵناگرێت و هه‌وڵیش ده‌دات سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 300 بداته دیمه‌شق.
ا. م