رووسیا به توندی دژی هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێته‌وه
"هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جگه له قوربانی زیاتر هیچی دیكه نییه"
K24 - هه‌ولێر:
دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی رووسیا ئاشكرای ده‌كه‌ن، مۆسكۆ به توندی دژی هاتنی هێزی وڵاتانی عه‌ره‌بین بۆ سووریا، كه پێشتر له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه.
ئیگۆر مۆرۆزۆڤ، سیناتۆری رووسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رووسیا به توندی دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه، دواتر له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و كاره ده‌كرێت؟ ئه‌وه پێشێلكردنی دیاری به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حوكمه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ناردنی هێز له‌لایه‌ن وڵاتانی قه‌ته‌ڕ و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو و میسر بۆ سووریا، به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌روه‌ها فرانس كلینتستڤیچ، سیناتۆری رووسی رایگه‌یاند، ناردنی ئه‌و هێزه عه‌ره‌بییانه بۆ سووریا، جگه له زیادكردنی ململانێ و ئاڵۆزییه‌كان و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی دیكه، زیاتر نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ده‌ڵێت: "لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه مه‌ترسی راسته‌قینه‌ن، سعوودیه قه‌ته‌ڕه به‌ره‌و كاری نایاسایی هانده‌دات، ئه‌وه‌ش شتێكی نامۆیه، چونكه ریاز ده‌زانێت ئه‌و كاره هیچ ئه‌نجامێكی باشی نابێت، جگه له ئاڵۆزی و پشێوی و قوربانی زیاتر".
پێشتر عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ڕ ده‌یه‌وێت پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست نه‌دات، ده‌بێت هێزی خۆی ره‌وانه‌ی سووریا بكات.
رۆژنامه‌ی "Wall Street Journal" له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت هێزێكی زۆری عه‌ره‌بی له سووریا كۆبكاته‌وه و شوێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات "رۆژئاوای كوردستان" بپارێزێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له میسر، سعوودیه، قه‌ته‌ڕ و ئیمارات كراوه، ملیاران دۆلار بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ته‌رخان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه.
ا. م