ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه نه‌چێته سه‌ر كار بهئۆتۆمۆبیل له 3 كه‌سیدا
"پێویست بوو به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و رۆژه گۆڕانكارییه‌ك له ژیانی خۆمدا بكه‌م بۆیه ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا به‌ڵام نه‌مده‌ویست بیانكوژم"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سایتی ئه‌لیكترۆنی "Komo news"، هاووڵاتێێكی ئه‌مه‌ریكی به ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له 3 ئافره‌ت دا، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژی نه‌یده‌ویست بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی، كه دوو له‌و ئافره‌تانه بریندار بوون.
ئه‌و سایته بڵاویكرده‌وه، ئیلی ئالدینگهری ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له شاری بۆتیلی سه‌ر به ویلایه‌تی واشنتۆن، به ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له 2 ئافره‌تی دا و هه‌وڵی لێدانی سێیه‌میشیدا، به‌ڵام سێیهمهكه توانی خۆی رزگاربكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له ئافره‌ته برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه و، ئه‌وی دیكه‌شیان هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه چاره‌سه‌ری بۆكرا.
دوای رووداوه‌كه‌ش، شۆفێری ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌ستگیركرا و دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و ئاماده بووه هه‌ر كارێك ئه‌نجام بدات، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه نه‌چێته سه‌ر كاره‌كه‌ی له قوتابخانه و گوتی: "پێویست بوو به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌و رۆژه گۆڕانكارییه‌ك له ژیانی خۆمدا درووست بكه‌م، بۆیه ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا، نه‌مده‌ویست بیانكوژم، به‌ڵكو ته‌نیا هه‌وڵمدا برینداریان بكه‌م".
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش، پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وتووه، كاریگه‌ری هیچ مادده‌یه‌كی كحولی و هۆشبه‌ر له خوینی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا نه‌بووه، هه‌روه‌ك هیچ نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونیشی نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك شۆفێره‌كه ئاماژه‌ی پێكردبوو، ماوه‌ی 3 شه‌و بوو خه‌وی لێ زڕابوو و نه‌یتوانیبوو بخه‌وێت.
له‌مباره‌شه‌وه پۆلیسی شاره‌كه رایگه‌یاند، ئیلی ئالدینگهر ده‌یه‌وێت به‌زیندانیكردن سزا بدرێت و هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه نیشانداوه و، رووداوه‌كه‌شی به تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له ژیانی خۆی زانیوه.
H.B