سكرتێری ناتۆ بۆ كوردستان 24: راوێژكاری سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین

K24 - هه‌ولێر:

سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، پلانی فراوانییان بۆ مه‌شق و راهێنانی هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌یه‌ و راوێژكاری سه‌ربازی زیاتریش ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.

یێنس ستۆلتینبێرگ، سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، پلانی فراوانییان بۆ مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، راوێژكاری سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.

چه‌ند جارێكه‌ سكرتێری ناتۆ باس له‌ ره‌وانه‌كردنی راوێژكاری سه‌ربازی زیاتر ده‌كات بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوای تێكشكاندنی داعش مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی عێراق بكه‌ن، به‌ تایبه‌تیش ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێك هێزی ناوخۆی عێراق له‌ سنوورداركردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌ وڵات.