به‌ڤیدیۆ.. بۆ دزیكردن به‌چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ماركێتێك.. به‌ڵام رووتكرایه‌وه
هاووڵاتیێكی "كاوبۆیی" ئازا توانی دزێك ده‌ستگیر بكات كه به‌چه‌ك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماركێتێك
K24- هه‌ولێر:
كامێراكانی چاودێری له ماركێتێكی مه‌كسیكی رووداوێكی هه‌وڵی دزیكردنی تۆماركردووه، كه له رووداوه‌كه‌دا كه‌سێكی كاوبۆیی چاونه‌ترس ده‌توانێت شكست به هه‌وڵی دزێك بهێنێت، كه له شاری مۆنتێری له ویلایه‌تی مه‌كسیك به‌چه‌ك هێرشی ده‌كاته سه‌ر ماركێتێك.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، دزه‌كه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماركێته‌كه و رووی چه‌كه‌كه‌ی له كاشێره‌كه ده‌كات، ئه‌وكات كه هاووڵاتییه كاوبۆییه‌كه لای كاشێره ئافره‌ته‌كه وه‌ستابوو، دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك دزه‌كه سووڕایه‌وه و رووی چه‌كه‌كه‌ی له‌كه‌سێكی دیكه‌ی ناو ماركێته‌كه كرد، ئه‌مه‌ش بوو به ده‌رفه‌تێك بۆ پیاوه كاوبۆییه‌كه، بۆئه‌وه‌ی له‌پشته‌وه هێرشی سه‌ر دزه‌كه بكات و، توانی وا له دزه‌كه بكات چه‌كه‌كه‌ی فڕێ بدات و، كراسی دزه‌كه‌ی له‌به‌ری زڕاند.
له‌كاتێكدا كه دزه‌كه به‌نیاز بوو به‌ڕووتی رابكات و ته‌نیا پانتۆڵه‌كه‌ی له‌به‌ر مابوو، كارمه‌ندێكی دیكه‌ی ماركێته‌كه به‌ر له گه‌یشتنی بۆ ده‌رگای چوونه‌ده‌ره‌وه، پڕیدایه دزه‌كه و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه چاونه‌ترسه كاوبۆییه‌كه ده‌ستگیریان كرد و، كاشێره‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد.
H.B