سيستانى له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه دێته ده‌نگ
له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سيستانى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌ى خۆى ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه نزيكه‌كان له مه‌رجه‌عيه‌تى زۆرينه‌ى شيعه‌كانى عێراق، عه‌لى سيستانى ئاشكرايانكرد، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سيستانى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌ى خۆى ده‌بێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سيستانى بانگه‌واز له خه‌ڵكى عێراق ده‌كات، ده‌نگ به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن كه شكستيانهێناوه له خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به هۆى فه‌توايه‌كى سه‌باره‌ت به ده‌نگدان به كانديده‌كان، مشت‌ومڕ له باره‌ى هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه‌كان هاتبووه ئاراوه.
له فهتواكهيدا، سيستانى داوايكردبوو، ده‌نگ بدرێت به كانديدى نوێ و له فه‌تواكه‌دا هاتبوو، كه تاقيكراو، تاقى ناكرێته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ناوه‌نده سياسييه‌كانى شيعه داواى روونكردنه‌وه‌يان كردووه.