ماتيس: فه‌ره‌نسا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى سووريا كرد
ئه‌و هێزانه به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ره‌وانه‌ى سووريا كراوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، فه‌ره‌نسا هێزى زياترى له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ره‌وانه‌ى باكوورى خۆههڵاتى سووريا كردووه.
گوتيشى: "ئه‌و هێزانه به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ره‌وانه‌ى سووريا كراوون".
ماتيس له به‌رده‌م كۆنگرێسى ئه‌مريكا ئه‌وه‌شى گوت: "چالاكييه‌كانى هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ عێراقدا له ناوچه هاوسنوورييه‌كانى سووريا چڕكراونه‌ته‌وه".
ماتيس ره‌تيشيكرده‌وه، "له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا سوپاى ئه‌مريكا له سووريا بكشێته‌وه و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سوپاى ئه‌مريكا له دۆڵى فورات كرده‌وه‌ى سه‌ربازى زياتر ئه‌نجام ده‌دات".
پێشتر له وتارێكدا كه له كۆنگرێس پێشكه‌شيكرد، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن رايگه‌ياندوو، فه‌ره‌نسا هێزى زياتر ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر