ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ناوزڕاندن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕێت
"ده‌بێت ئه‌و جۆره كارانه سه‌ركۆنه بكرێن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مریكا له هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندن و ترساندن له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق نیگه‌رانه و داواش له ته‌واوی لایه‌نه‌كان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌و راپۆرتانه ده‌رده‌بڕێت كه باس له ناوزڕاندن و ترساندنی كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دەكەن و راشیگه‌یاندووه, ئه‌و جۆره كارانه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردووه نیگه‌رانن له‌و هه‌وڵانه‌ی دژی كاندیده ئافره‌ته‌كان ده‌درێت و ده‌شڵێت: "ده‌بێت ئه‌و جۆره كارانه سه‌ركۆنه بكرێن".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا داواش له لایه‌نه‌كان ده‌كات كه پابه‌ندی به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌ف بن كه هه‌مووان له ماوه‌ی رابردوودا واژۆیان كردووه.
ا. م