تره‌مپ به‌شداری له كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له ئۆرشه‌لیم
به‌مزووانه باڵیۆزخانه‌كه ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، خۆی به‌شداری له كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یدا ده‌كات له ئۆرشه‌لیم/ قودس.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، گوتی: "خۆم ده‌چمه ئۆرشه‌لیم/ قودس.. باڵیۆزخانه‌كه‌ش به‌مزووانه ده‌كرێته‌وه".
پێشتر تره‌مپ، ئۆرشه‌لیم/ قودسی به پایته‌ختی ئیسرائیل ناساندووه، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه ناڕه‌زایی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵاتانی رۆژئاوایشی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه باڵیۆزخانه‌كه‌شی بگوازێته‌وه شاره‌كه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وڵاتی چیكیش بڕیاریداوه ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌خت بناسێنێت و به هه‌مان شێوه باڵیۆزخانه‌كه‌شی بگوازێته‌وه ئه‌و شاره.
ا. م