قوباد تاڵەبانی ھێرشی توند دەكاتە سەر بەرھەم ساڵح
"بۆچی پێشتر نەیتوانی چاكسازی بكات؟"
K24 - ھەولێر
قوباد تاڵەبانی، كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی بانگەشەكردن بۆ لیستی حزبەكەی لە ھەڵەبجە ھێرشی توند دەكاتە سەر بەرھەم ساڵح و بە بێ‌ویژدان وەسفی دەكات.
لە گوتەكانیدا قوباد تاڵەبانی، دەڵێت: "هه‌تا پاره هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه پاره نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه دوو جار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق بووه‌و ساڵانێكیش جێگری سه‌رۆك مام جه‌لال بووه. بۆ له‌وكاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات؟! بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات؟! ئه‌و كه‌سانه بێ‌ویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن".
ئەو گوتانەی قوباد تاڵەبانی، دوای ئەوەدێت كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەرھەم ساڵح، سەرۆكی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە میانی بانگەشەكردن بۆ لیستەكەی باسی لەوەكردووە كە نادادپەروەری لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، بەشێك لە گوتەكانیشی بە ناڕاستەوخۆ ئاراستەی سەركردایەتی یەكێتین.
پێشتر ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 راگەیاندبوو: "بەرھەم ساڵح، نیوەی زیاتری دەنگەكانی یەكێتی دەبات و یەكێتی لە سلێمانی دەنگ پێویست ناھێنێتەوە تا بتوانێ پۆستی پارێزگاری شارەكە وەربگرێتەوە".
دوای كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كێشەكانی ئەو حزبە زیاتر پەرەیان سەند و بەرھەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی، دەستی لە كاركێشایەوە و قەوارەیەكی بەناوی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری پێكھێناوە.
ھ.م