به فه‌رمی یانه‌یه‌كی كوردستان به توندترین شێوه سزا درا
سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه له خوله‌كه سڕ درایه‌وه و یاریزانه‌كانیش سه‌ربه‌ست كران كه به‌سه‌ر یانه‌كان دابه‌ش بن
به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى یانه‌ى شه‌هیدان بۆ ته‌واوكردنى یارییه‌كه‌یان به بێ پاساو به‌رامبه‌ر سه‌یدسادق، بڕیاردرا یانه‌ی شه‌هیدان بۆ خولی پله‌دووی كوردستان دابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28 نیسانی 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی و به‌پشتبه‌ستن به رێنمایی و خوله‌كه زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر یانه‌ی شه‌هیدان سه‌پاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی هۆكارى گۆرینى ئه‌نجامى یارییه‌كان و دروستكردنى كێشه و گرفت بۆ یانه‌كان و یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و ده‌رچوون له رێنماییه‌كان بریاردرا به دابه‌زینى یانه‌ى شه‌هیدان بۆ خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی سزایه‌كان ئاماژه به سڕینه‌وه‌ی سرینه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانى یانه‌ى شه‌هیدان له قۆناغى دووه‌مى خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان وه‌رزى 2017/2018 كراوه.
فیدراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه له وه‌رزى 2018/2019 به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ى شه‌هیدان ناكات تا ته‌واوى كێشه‌كانى جه‌ماوه‌ر و ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كات.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی سزایه‌كان دا هاتووه كه یانه‌ى شه‌هیدان به بڕى 2000000 دوو ملیۆن دینار وه‌ك پێبژاردن سزا دراوه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه سەرجەم یاریزانانی یانەی شەهیدان ئازادن بۆ هەر یانەکی کوردستان یاری دەکەن، بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی و مافی دەستبەرداربوون لە یانەی شەهیدان.