عه‌بدوڵڵا گویل: خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كاندید ناكه‌م
گویل: من گوتومه ئه‌گه‌ر سازانێكی فراوان هه‌بێت ئه‌وا له‌و به‌رپرسیارێتییه راناكه‌م كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا دووپاتیكرده‌وه، هیچ نیازێكی نییه بۆ خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی، كه بڕیاره له 24ی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیسته‌نبوڵ، گویل جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ئه‌گه‌ری خۆ كاندیدكردنی من ده‌كه‌ن، له‌ژێر كاریگه‌ری لێدوانه‌كانی ته‌مه‌ل كه‌ره‌موڵا ئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی "سه‌عاده"ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه".
گویل گوتی: دوای لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده، چه‌ندین كه‌س كه متمانه‌یان به ئه‌زموونی سیاسی من هه‌یه، به‌شدارییان له‌و باس و خواسه‌دا كردووه و دووپاتیكرده‌وه: "من گوتوومه: ئه‌گه‌ر سازانێكی فراوان هه‌بێت، له‌و به‌رپرسیارێتیه راناكه‌م كه له‌گه‌ڵ هاوكارانم ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ته‌مه‌ڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ركه‌وتووه، كه سازانێكی فراوانی له‌و شێوه‌یه بوونی نییه، بۆیه هیچ نیازێكم نییه بۆ خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی ههڵباژدرنی پێشوه‌خته له توركیا له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه، كه بڕیاره له 24ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، پرسی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ببوو به مانشێتی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی ناوه‌نده میدیاكانی ئه‌و وڵاته.
H.B