كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان، نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبارێت.
