ئاسايشى هه‌ولێر ورده‌كارى و هۆكارى كوژرانى كاديره‌كه‌ى يه‌كێتى له هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
(24ى ئه‌م مانگه) له سه‌ر شه‌قامى سه‌د مه‌ترى شارى هه‌ولێر درايه به‌ر ده‌ستڕێژ و كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ورده‌كارى كوژرانی (فارس محه‌ممه‌د) كاديرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، (24ى ئه‌م مانگه) له سه‌ر شه‌قامى سه‌د مه‌ترى شارى هه‌ولێر درايه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ (كوردستان24) نێردراوه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر دووپاتى كردووه‌ته‌وه, كه رووداوى كوژرانى (فارس محه‌ممه‌د)، "كێشه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى ته‌واوه".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ریشەی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بریندارکردنی (سوپا ساڵح) برازای (فارس محەمەد) لە لایەن (بەرزی غازی باشتەپەیی)ـەوە، لە رێکەوتی 5/12/2017 و سێ رۆژ دواتر (سوپا) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بکەری سەرەکی روداوەکەش بە ناوی (بەرزی) هەڵات بۆ تورکیا. دواتر لە رێکەوتی 10/3/2018 لە تورکیا (بەرزی غازی باشتەپەیی) کوژراوەتەوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی ئەو روداوی کوشتنە لە تورکیا دەستگیرکراون".
هه‌روه‌ها هاتووه: " لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، دەرکەوت ئەم روداوی کوشتنە هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێوان لایەنە سیاسيیە جیاوازەکانەوە نیە و هەردوو بنەماڵە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن".
پێشتريش هه‌ر له دواى رووداوه‌كه‌وه, له لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24), به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر (تارق گه‌ردى) رايگه‌ياندبوو, "گومان ده‌كرێت رووداوه‌كه به هۆى كێشه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى و خوێندارييه‌وه رووى دابێت".
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه
راگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە
دوای روداوی کوشتنی بەڕێز (فارس محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی پیشەییانە کرد و دوای پشکنینی وینەی کامیراکانی چاودیری، لە ئەنجامدا تاوانکاران دەستنیشان کران و دەرکەوت روداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەواوە.
ریشەی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بریندارکردنی (سوپا ساڵح) برازای (فارس محەمەد) لە لایەن (بەرزی غازی باشتەپەیی)ـەوە، لە رێکەوتی 5/12/2017 و سێ رۆژ دواتر (سوپا) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بکەری سەرەکی روداوەکەش بە ناوی (بەرزی) هەڵات بۆ تورکیا. دواتر لە رێکەوتی 10/3/2018 لە تورکیا (بەرزی غازی باشتەپەیی) کوژراوەتەوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی ئەو روداوی کوشتنە لە تورکیا دەستگیرکراون.
هەردوو بنەماڵە کێشەکەیان چارەسەر نەکرد و لە ئەنجامدا بووە کێشەیەکی خوێنداری، تاکو رۆژی 24/4/2018 لە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیەوە، وەک لە ڤیدیۆ و وێنە و بەڵگەکانی هاوپێچ بەم راگەیاندراوەدا هاتووە، بنەماڵەی (بەرزی) بۆ چەندین کاتژمێر، چاودێری (فارس محەمەد)ــیان کردووە لە لای ماڵەکەی و دواتر لە شوێنی کارەکەی. کاتژمێر 2:36 خولەکی هەمان رۆژ، لەسەر شەقامی 100مەتری هەولێر و بەرانبەر فامیلی مۆڵ، بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیکتراوە، سێ تاوانبار (فاروق غازی باشتەپەیی، هونەر عەبدولکەریم و کەسێکی دیکە کە وێنەکەی لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدایە) دەستڕێژی گولە لە (فارس محەمەد) دەکەن و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدا. تاوانبارانیش بۆ دەرەوەی شاری هەولێر هەڵاتوون و فەرمانی گرتنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، دەرکەوت ئەم روداوی کوشتنە هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێوان لایەنە سیاسيیە جیاوازەکانەوە نیە و هەردوو بنەماڵە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن.
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین، هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان بکەن لە بوونی هەر زانیارییەک لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تاوانباران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
29/4/2018