دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەمیرتاش دەدات
دەمیرتاش دەچێتەوە بەردەم دادگا
K24 - ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 لە ئیستانبوڵ رایگەیاند: "ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دادگایی دەكرێتەوە".
گوتیشی: "لە دادگای تاوانە گەورەكانی ئیستانبوڵ هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سری سوورەیا ئوندەر، پەرلەمانتاری هەدەپە، بەهۆی گوتەکانیان لەکاتی پرۆسەی ئاشتی دادگایی دەکرێن و ئەگەریش، ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی دەمیرتاش نەدرێت ئەوا لە دانیشتنی داهاتووی دادگادا بڕیاری کۆتایی دەدرێت".
لە لایەكی دیكە رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیاش بڵاویکردووەتەوە: "ئەگەر ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتاییش لەبارەی سزادانی دەمیرتاش دەربکات، ئەوا سەڵاحەدین دەمیرتاش هەر دەتوانێت وەك کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا خۆی کاندید بکات".
له 4/11/2016، سهلاحهدین دهمیرتاش و فیگهن یوكسهكداخ، هاوسهرۆكانی پارتی دیموكارتی گەلان (ههدهپه) لهگهڵ 11 پهرلهمانتاری دیكەی پارتەكەیان به تۆمهتی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە دهستگیركران.
ھ.م