حكوومەت پشووی جەژنی كرێكارانی راگەیاند

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی بەبۆنەی جەژنی جیھانی كرێكاران، لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكوومەت پشووی فەرمییە.

لە راگەیەندراوێكدا سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین وهەمیشە دووپاتی دەكەینەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی هەموو ماف و شایستەییەكانی ئەم چینە ماندوونەناسە دەكات و پشتگیریان لێدەكات".

سەفین دزەیی، راشیگەیاند: "بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین، بە پێی یاسای پشووكان لە پەرلەمانی كوردستان، سبەی سێشەممە 2018/5/1 لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكوومەت دەبێتە پشووی فەرمی جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كە بەهۆی ئەزموونەكانەوە رێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە".

ھ.م