لەبارەی پشووی سبەی وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەكانی سنووری دوو پارێزگا ئاگادار دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پشووی جەژنی جیھانی كرێكاران رایدەگەیەنێت، قوتابخانەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک پابەند دەبن بە خشتەى تاقیکردنەوەکانى خۆیان.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "هەموو لایەك ئاگادار دەکەینەوە کە سبەى سێشەممە، قوتابخانەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆك پابەند دەبن بە خشتەى تاقیکردنەوەکانى خۆیان کە پێشتر دانراوە".

ئەمڕۆ وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد بوو: "سبەی بەبۆنەی جەژنی جیھانی كرێكاران لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمییە، بەڵام ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا رێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە".

ھ.م