داوای پێنج ساڵ زیندانیكردنی دەمیرتاش دەكرێت

دادگاییكردنی دەمیرتاش دواخرا

K24 - ھەولێر

بڕیاربوو ئەمڕۆ جارێكی دیكە دانیشتن بۆ دادگایی كردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ھەدەپە بەڕێوەبچێت، بەڵام پرۆسەی دادگاییکردنی بۆ 8ی مانگی حوزەیران داهاتوو دواخرا.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، بەبیانووی ئەوەی باری تەندروستی جێگیر نەبووە، ئامادەی دانیشتنەكە نەبوو، بەڵام سری سوورەیا ئۆندەر ئامادە بوو.

 ئادەم گەڤەری، پەرلەمانتاری هەدەپە دوای بەشداریکردن لە دۆسیەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئیستانوڵ بە کوردستان24 راگەیاند: "دادوەر ئامادە نەبوو گوێ لە داواکاری پارێزەرانی دەمیرتاش بگرێت و بەو هۆیەوە دانیشتنەکەیان جێهێشت".

پەیامنێری کوردستان24 لە ئیستانبوڵ گوتی: "دۆسیەی دادگاییکردن دەمیرتاش بۆ رۆژی 8 مانگی حوزەیرانی داهاتوو دواخراوە و ئاشکراشی کرد".

گوتیشی: "لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا، داواكاری گشتی توركیا داوای پێنج ساڵ زیندانیکردن بۆ دەمیرتاشی كردووە".

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پەرلەمانتارانی ھەدەپە رایانگەیاند: "پرۆسەی دادگاییكردنی دەمیرتاش شانۆگەرییە و دادگا ئامادەنییە گوتەی پارێزەران وەرگرێت".

ھ.م