وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له باره‌ى پشووى يه‌كى ئاياره‌وه دووه‌م روونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه
هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بە هەڵە ئاگادارییەکەی ئێمەیان بڵاو کردووەتەوە
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, روونكردنه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى له دواى روونكردنه‌وه‌ى يه‌كه‌مى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ده‌ڵێت: "هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بە هەڵە ئاگادارییەکەی ئێمەیان بڵاو کردووەتەوە".
پێشتر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به پشووى رۆژى يه‌كى ئاياره‌وه روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكردبوويه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى پێشوويدا رايگه‌ياندبوو، "هەموو لایەك ئاگادار دەکەینەوە کە سبەى سێشەممە، قوتابخانەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆك پابەند دەبن بە خشتەى تاقیکردنەوەکانى خۆیان کە پێشتر دانراوە".
له روونكردنه‌وه‌ى دووه‌ميشدا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رايگه‌ياندووه، "پێداگری دەکەینەوە کە دەوام بە پێی خشتەی ئەزموونەکان دەبێت لە هەر قوتابخانەیەکدا".
ڕوونکردنەوەیەکی بە پەلە لە وەزارەتی پەروەردە
دەربارەی بەیانی سێشەممە ۱‌ی ئایار، هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بە هەڵە ئاگادارییەکەی ئێمەیان بڵاو کردووەتەوە.
هەر بۆیە پێداگری دەکەینەوە کە دەوام بە پێی خشتەی ئەزموونەکان دەبێت لە هەر قوتابخانەیەکدا، واتە ئەگەر قوتابخانەیەک پێشتر و لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی تاقیکردنەوەی لە سێشەمە ۱‌ی ئایار دانابێت ئەوا تاقیکردنەوەکە لە کاتی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەر قوتابخانەیەک هیچ تاقیکردنەوەی لەو رۆژەدا (واتە ۱‌ی ئایار) دانەنابێت، ئەوا بۆ ئەو پشووە و دەوام نییە.
سەبارەت بە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین، ئەوان پابەندی بڕیاری پەروەردەکانی خۆیان دەبن.
وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن