بۆ گه‌یشتنه په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك كاندید په‌نا بۆ جلی ژێره‌وه‌ی ئافره‌تانیش ده‌به‌ن
فه‌تلاوی موبه‌ریده دابه‌ش ده‌كات و هاووڵاتیانیش ده‌ڵێن ئێمه كاره‌بامان نییه موبه‌ریده‌مان له‌چی!!
K24- هه‌ولێر:
تا واده‌ی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیكدهبێژتهوه، رۆژ بەڕۆژ هه‌واڵی سەیر و سەمەره له‌باره‌ی كه‌مپینی كاندیدان بۆ بانگەشەی هه‌ڵبژاردن بڵاو ده‌بنه‌وه. له‌لایه‌ك پێدانی جلی ژێرەوە و سازدانی ئاھەنگ و گەعدە و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ھەڕەشكردن بوونه‌ته كاڵای ره‌واجدانی كاندیدان و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
یه‌كێك له كاندیده‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، به‌خشینی جلی ژێره‌وه‌ی ژنان به‌نرخترین دیارییه كه ده‌نگده‌ری پێ قه‌رزار بكات و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانیان بۆخۆی راكێشێت.
كاندیدێكی دیكه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش له شاری تكریت سفره‌یه‌كی بۆ خه‌ڵك به‌ناوی گه‌عده رازاندۆته‌وه و جیا له پێدانی خواردنی چه‌ور، به‌شان و باڵی ده‌نگده‌راندا ده‌لاوێنێت و گۆرانیش بۆ میوانه‌كان ده‌گوترێت.
خانمە دەم بەھەڕاشەكەی پەرلەمان و سەرۆكی ھاوپەیمانی ئیرادەش، بە پێدانی موبەریدە بە خەڵك دەیەوێت ئیرادەی خەڵك بكڕێت، وێنەیەكی خۆیشی ھاوپێچی موبەریدەكان كردووە، خەڵكیش دەڵێن وێنەكەی خانم حەنان فەتلاوی لۆگۆی موبەریدەكەی داپۆشیووە، ئەوان دەڵێن با كارەبامان پێبدرێت ئنجا موبەریدە.
له ھەرێمی كوردستانیش، ئه‌و مامۆستا عەرەبانه‌ی لێرە دەوام دەكەن، كۆكراونەتەوە و استاز نافع حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی ئەنبار، ھەڕەشەیان لێدەكات، ئەگەر دەنگ نەدەن بۆ ئەو كاندیدانەی ئەو پێیاندەڵێت، ئەوا بۆ روتبە و قائیم و فەللوجە و ناوچەكانی دیكەی رۆژئاوای عێراق دەگوازرێنەوە.
بەڵام كە خەڵكی عێراق ھیچ سودێك لە حكومەتەكەیان و ئەم ھەڵبژاردنە نابینن، منداڵان سوودی خۆیان لێبینیوە، ئەوان كە بێبەشن لە یاری سەردەمیانە و باخچەكانی یاریكردن، ئەوەتا كارتەكانی دەنگدانی كاندیدان و وێنەكانیان بۆ یاری بەكاردێنن، ئەمەش تاكە سوودە كە كاندیدانی عێراقی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ھەیانبووە.
H.B