جه‌ژنی كرێكاران له توركیا بوو به شه‌ڕ و پێكدادان
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی حزبی ئازادی گه‌ل و یه‌كێتی سه‌ندیكا بازرگانییه‌كانی توركیا به‌شدار بوون
K24- هه‌ولێر:
شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و ئه‌و خۆپیشانده‌رانه روویدا، كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانه‌وه له‌شاری ئیسته‌نبوڵ سه‌رقاڵی سازكردنی چالاكی بوون.
له چالاكییه‌كانی رۆژی كرێكاراندا له ئیسته‌نبوڵ، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی حزبی ئازادی گه‌ل و یه‌كێتی سه‌ندیكا بازرگانییه‌كانی توركیا به‌شدار بوون.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیاش، هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی تایبه‌ت ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌یان داخستووه، كه به گۆڕه‌پانی ته‌قسیمه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی رێگری له سازكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و گۆڕه‌پانه بكه‌ن.
H.B