به ڤيديۆ.. ئه‌نجامى پێشبڕكێى دوو شوفێر له هه‌ولێر ببينه
به هۆى پێشبڕكێى نێوان دوو ئۆتۆمبێله‌وه شوفێرێك بريندار بوو
K24 – هه‌ولێر:
بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، (فازڵ حاجى)، رايگه‌ياند، به هۆى پێشبڕكێى نێوان دوو ئۆتۆمبێله‌وه شوفێرێك بريندار بوو.
گوتيشى: "ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له جۆره‌كانی مازدا و نیسان له‌دیوی هاتنه‌وه بۆ ناوشار پێشبڕكێیان كردووە و له‌دوای تووندبوونی پێشبڕكێكه مازداكه كۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا".
هه‌روه‌ها گوتى: "مازداكە پەڕیوەتە دیوەكەی دیكەی شەقامەكە و خۆی كێشاوە به تاكسیه‌كدا و له ئه‌نجامدا شۆفێری مازداكه برینداربووه، جگه له زیانی مادی زۆر كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه".