پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران پتەوتر دەكرێت
كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەولێر و تاران بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان ئێران و ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ كۆنفرانسی پهرهپێدانی پهیوهندییه ئابوورییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و ئێران لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر، بە كوردستان24 راگەیاند: "بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، وهزیری بازرگانی عێراق و محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی ئێران و ژمارەیەك لە پارێزگار و بەرپرسانی دیكەی ئێران، ئەمرۆ لە ھەولێر كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە دوێنێوە چەند شاندێكی باڵای ئێرانی ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان".
بڕیارە لە كۆفرانسەكەدا گرنگی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ بكرێت و باس لەو دەرفەتانەش بكرێت، كە بۆ كۆمپانیا ئێرانییەكان لە ھەرێمی كوردستان دەرەخسێندرێ، لە پێناو ھێنانی كۆمپانیای زیاتری ئێرانی.
ھاوكات بەرپرسانی بواری بازرگانی ئێران و ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و ئەگەر ھەیە چەند گرێبەستێكیش واژوو بكرێن.
ھ.م