ئه‌و كچه كورده‌ى سوپاى توركيا و ميليشياكانى رفاندبوويان دواى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌رى به پاره ئازاد كرا
ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له ئاواره‌يى بوونه و ويستوويانه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كه‌يان له لايه‌ن سه‌ربازانى تورك و ميليشياكانى سه‌ر به توركياوه ده‌ستگيركراوه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كچه كورده‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، له بازگه‌يه‌كى سوپاى توركيا و ميليشياكانى "سوپاى ئازادى سووريا" رفێندرابوو، دواى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌رى گه‌ڕێندرايه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ى.
رۆژى (20ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2018)، له بازگه‌ى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى، كچێكى كورد به ناوى (زۆزان به‌شير سلێمان) له دايكبووى (1988) رفێندرا.
ناوه‌ندى ميديايى عه‌فرين بڵاويكرده‌وه، ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له ئاواره‌يى بوونه و ويستوويانه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كه‌يان له لايه‌ن سه‌ربازانى تورك و ميليشياكانى سه‌ر به توركياوه ده‌ستگيركراوه.
ناوه‌نده‌كه روونيشيكردووه‌ته‌وه، زۆزان له كاتى لێكۆڵينه‌وه‌دا به سه‌ربازه تورك و ميليشياكانى وتووه، كه مامۆستاى وه‌رزش بووه.
ناوه‌نده‌كه ئاشكراشيكردووه، كه دوو سه‌ربازى تورك هاواريان كردووه، ئه‌م كچه تيرۆريسته و ئيتر راپێچيان كردووه له‌گه‌ڵ خۆيان.
پێشتر (كوردستان24) بڵاويكردبوويه‌وه، كه "كه‌سوكارى ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كه سه‌رقاڵى ئاشكراكردنى چاره‌نووسى كچهكهيانن، چوونه‌ته باره‌گاكانى ئه‌منى توركيا له عه‌فرين، پێيان وتوون براوه بۆ كلس، چوونه‌ته كلسيش ئه‌وانيش وتويانه هيچ كه‌سێك به‌و ناوه نه‌گه‌يشتووه‌ته لايان".
له دواين سۆراغكردنيشيدا، سه‌ربازانى تورك به كه‌سوكارى زۆزانيان وتووه، "كچه‌كه‌تان تيرۆريست بووه و مه‌شق و راهێنانى به گه‌نجانى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه كردووه و راهێنانى پێكردوون بۆ كوشتنى سه‌ربازانى تورك".

به هۆى "گه‌وره‌يى و مه‌ترسيدارى" ئه‌و تۆمه‌ته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌ى نهيانوێراوه زۆرتر به‌دوايدا بچن.
دواى ئه‌وه‌ى (5) رۆژ به‌سه‌ر يه‌كه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر، ئه‌و كچه به ئه‌تك كراوى گه‌ڕايه‌وه بۆ ناو كه‌سوكاره‌كه‌ى.
كه‌سێكى بنه‌ماڵه‌ى (زۆزان)، له لێدوانێكدا بۆ سايتى (ئيرهم نيوز)، رايگه‌ياندووه، (زۆزان) هيچ كاتێك له ژيانيدا ده‌ستى له چه‌ك نه‌داوه و هيچ جۆره چالاكييه‌كى سه‌ربازى ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيشيكردووه‌ته‌وه، كچهكهيان له به‌رامبه‌ر پێدانى (فيديه) (بڕه پارهيهكى دياريكراو له به‌رامبه‌ر ئازادكردنى)، وه‌ريان گرتووه‌ته‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "به يارمه‌تى كه‌سوكاريان له توركيا توانيويانه سۆراغى زۆزان بكه‌ن و بيگهڕێننهوه بۆ شارۆچكه‌ى (كلس)ى توركيا و به هۆى خراپى رهوشييهوه نه‌مانتوانيوه پرسيار و وه‌ڵامى زياترى لێ بكه‌ين".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، خێزانه‌كه‌ى باسيان له‌وه كردووه، (زۆزان) چه‌ند جارێك ويستوويه‌تى خۆى بكوژێت. ئه‌وانيش بيريان له‌وه كردووه‌ته‌وه له ناوچه‌ى هاوسنوورى توركيا دوورى بخه‌نه‌وه و بيگه‌يه‌ننه ئه‌وروپا ياخود بيگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
(ئازاد مامۆ)، به‌رپرسێكى مافى مرۆڤى كوردييه و له لايه‌ن يه‌كێتى ئه‌وروپاوه پشتى پێ ده‌به‌سترێت، به‌رده‌وامه له پهيوهنديكردن به خێزانى (زۆزان) و باسكردن له ره‌وشى ژيان و داهاتووى.
ئه‌و به‌رپرسه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "ده‌ستدرێژى سێكسى چه‌كدارانى سوپاى توركيا و مليشياكانى سوپاى ئازادى سووريا بۆ سه‌ر ئافره‌تانى كورد له سنوورى عه‌فرين و ناوچه داگيركراوه‌كانى باكوورى سووريا به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، چه‌كدارانى تورك و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانيان به‌رده‌وام به تۆمه‌تى په‌يوه‌ندى هه‌بوون به يه‌كينه كوردييه‌كانه‌وه ئافره‌تانى كورد ده‌ڕفێنن و داواى فيديه له كه‌سوكاريان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر فيديه نه‌ده‌ن زيندانيان ده‌كه‌ن، يان له به‌رزاييه‌كانى عه‌فرين هه‌ڵيان ده‌دێرن و ده‌ستدرێژى سێكسيشيان ده‌كه‌نه سه‌ر".
(ئازاد مامۆ) دووپاتيشيكرده‌وه، "زۆرينه‌ى ره‌هاى ئافره‌ته رفێندراوه‌كان له ناوچه‌كانى ئه‌عزاز و جه‌رابلووس و عه‌فرين ده‌ستدرێژى سێكسيان كراوه‌ته سه‌ر".
سه‌رچاوه: ئيرهم نيوز
ئ.ڕ