ڤیدال هێرش ده‌كاته سه‌ر ریال مه‌درید و سووكایه‌تیان پێ ده‌كات
له باره‌ی ماڵئاواییكردنی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر هاته ده‌نگ
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی بۆ ئه‌و وشه‌یه‌ی ڤیدال كرد كه له دوای ماڵئاواییكردنی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ له ئینستاگرامی خۆی بڵاو كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 ئایاری 2018، ئارتورۆ ڤیدال ناوه‌راستكاری چیللی یانه‌ی بایرن میونشن له ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی داناوه و وشه‌یه‌كی به‌كارهێناوه و نووسیویه‌تی: راتۆنیس.
دواتر ڤیدال هه‌ر بۆخۆی له كۆمێنت ئه‌م وشه‌یه‌ی شی كردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه (راتۆنیس) له زمانی ئه‌مریكای باشوور به واتای دز دێت و له ( زمانی فره‌نسی به مانی (جورج) دێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه ڤیدال له‌م وشه‌یه مه‌به‌ستییه‌تی كه ریال مه‌درید له رێگه‌ی ناوبژیوان ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی له بایرن میونشن دزیوه و خۆی گه‌یاندۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگ.
ئارتورۆ ڤیدال به‌هۆی پێكان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه نه‌یتوانی له هه‌ردوویاری چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری بكات و به یه‌كێك له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی ریال مه‌دریدیش ده‌زاندرێت.
