عه‌لی سندی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و تاران پته‌وتر ده‌بن
رێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن واژووكرا
K24 - ھەولێر
دوای واژووكردنی رێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌م رێككه‌وتنه په‌یوه‌ندییه‌كی نوێیە لەنێوان هه‌ولێر و تاران.
گوتیشی: "به‌م نزیكانه لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هیواشی خواست په‌م په‌یوه‌ندییه په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت".
لە چوارچێوەی كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران رێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن لەنێوان حكوومەتی ھەرێم و ئێران واژووكرا.
ھ.م