كاردانه‌وه‌ی راهێنه‌ر و یاریزانانی رۆما دوای ماڵئاواییكردنیان له چامیۆنزلیگ
راهێنه‌ری رۆما به‌هۆی ئه‌م سته‌مه ده‌نگم ده‌گه‌یه‌نمه یوفا
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به ئه‌نجامی چوون و هاتن شكستی به رۆما هێنا و بلیتی فایناڵی چامپیۆنزلیگی بڕی، له كاتێكدا گورگه‌كانی رۆما زۆر نزیك بوون له‌وه‌ی هه‌مان ریمۆنتادی بارسێلۆنا به‌سه‌ر لیڤه‌رپوولیش دووباره بكه‌نه‌وه.
یانه‌ی رۆما سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد، به‌ڵام به كۆی ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه ماڵئاواییان له چامپیۆنزلیگ كرد.
راهێنه‌ری رۆما زۆر توڕه‌یه
دێ فرانچێسكۆ راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما گوتی: نامەوێت سەرزەنشتی یاریزانەكانم بكەم ئەوان ئاستێكی باشیان پێشكەشكرد، به‌ڵام زۆر له ناوبژیوان توڕه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر ناوبژیوان نه‌بوایه ئێمه زۆر نزیك بووین له‌وه‌ی موعجیزه‌یه‌كی دیكه تۆمار بكه‌ین.
راهێنه‌ری رۆما گوتیشی: لەكۆتا 20 خولەكی یارییەكە، ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ئێمە ھەژمار نەكرد و دەبواییە یاریزانێكی لیڤەرپوولیش بكاتە دەرەوە، من دەنگم دەگەینمە یوفا، چۆن دەبێ له یارییه‌كی پڕ مەترسی و بەھێز دوو خولەك كاتی زیادكراو ھەبێت، ئێمە دەمانتوانی بگەڕێینەوە ئەگەر كاتە زیاتر بووایە، بەھەرحاڵ لەئاستی یاریزانەكانم رازی بووم و پێویستە لەسەرمان ھەوڵبدەین بۆ وەرزی داھاتووش لە چامپیۆنزلیگبین.
كاپتنی رۆما هاته ده‌نگ
دی رۆسی كاپتنی یانه‌ی رۆما ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له یارییه‌كه‌دا ناوبژیوان 2 لێدانی پێناڵتی بۆ هه‌ژمار نه‌كردوون، گوتیشی: هه‌ڵه‌ی ناوبژیوان به‌شێكه له تۆپی پێ، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م سیسته‌می ڤار و ناوبژیوانی ڤیدیۆیی زۆر پێویسته.