فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌وێته نێو ره‌مه‌زان و 3 یاریزانی لیڤه‌رپوولیش رۆژووه‌كانیان ناشكێنن
بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر پێش فایناڵ خۆیان له خواردن و خواردنه‌وه به دوور ده‌گرن
فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه كه بڕیاره له 26ـی ئه‌م مانگه له نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول به‌ڕێوه بچێت كه ده‌كه‌وێته نێو مانگی ره‌مه‌زان و 3 یاریزانی لیڤه‌رپوولیش بڕیاریانداوه له‌و رۆژه پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئاینییه‌كانیان.
رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی ئاشكرای كردووه كه یاریزانه موسڵمانه‌كانی لیڤه‌رپوول (محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و سه‌یدۆ مانی سه‌نیگالی و ئێمری جانی ئه‌ڵمانی) له مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژووده‌بن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین له رۆژی فایناڵی چامپیۆنزلیگ رۆژووه‌كانیان بشكێنن.
رۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی یاریزانه مووسڵمانهكانی لیڤه‌روول دروست ده‌كات، چونكه پێیوایه خۆدوورگرتن له خواردن و خواردنه‌وه بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كان ده‌كات.
