هه‌موو شتێك له باره‌ی چاره‌نووسی نێیمار یه‌كلابووه‌وه
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاریس سانجێرمان و چاره‌نووسی له مۆندیال به‌دیار كه‌وت
یانه‌ی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه نێیمار دا سیلڤای بڕازیلی دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه پاریس.
پێگه‌ی پاریس تیم، نزیك له یانه‌كه‌ی پایته‌ختی فڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نێیمار له رۆژی پێنجشه‌ممه شاری ریۆی به‌رازیلی جێده‌هێڵێت و به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی ده‌گاته پاریس.
نێیمار به‌هۆی شكانی په‌نجه‌ی پێی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له بڕازیل بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 مانگ له یانه‌كه‌ی دوور كه‌وته‌وه، دوای چاك بوونه‌وه له پێكانه‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ مۆندیالی رووسیا كه پێشبینی ده‌كرێت گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كه‌ی جیهان له 27ـی ئه‌م مانگه په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شقی سه‌ماكه‌رانی سامبا بكات.
