زیدان به یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه
زیدان له پێناو چامپیۆنزلیگ گوێ به كلاسیكۆ نادات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، زینه‌دین زیدان بڕیاری داوه به یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه له كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ببێته‌وه.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه ناسناوی لالیگای مسۆگه‌ر كردووه و یانه‌ی ریال مه‌دریدیش گه‌یشتۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگ، بڕیاریشه له گه‌ڕی 36ـه‌می لالیگا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك بگه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، تۆڕی هه‌واڵی (ABC)ـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زیدان به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی كلاسیكۆ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرخیۆ رامۆس كردووه و پێشبینی ئه‌وه‌ی بۆ كردوون كه له پێناو سه‌لامه‌تی یاریزانه‌كان كه له 26ـی ئه‌م مانگه به‌شداریی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن، بۆ كلاسیكۆ پشوو وه‌ربگرن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆ ده‌یه‌وێت بۆ كلاسیكۆ پشوو به (كریستیانۆ، رامۆس، مۆدریچ، كروس، مارسێلۆ، ئاسێنسیۆ و بێنزێما) بدات، له كاتێدا كارڤخاڵیش به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا ناكات.
له به‌رامبه‌ردا زیزۆ ده‌یه‌وێت له كلاسیكۆ ده‌رفه‌ت به (سیبایۆس، یۆرێنتی، تیۆ هێرناندێز و كیكۆ كاسیا و گاریس به‌یل) بدات.
بارسێلۆنا له كلاسیكۆی پێشووی له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به یانه‌ی ریال مه‌درید هێنا.