سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين: هه‌ندێك لايه‌ن داواى دادگاييكردنى ريفراندۆمچييهكان ده‌كه‌ن و شهرميش ناكه‌ن
ریفراندۆم هه‌نگاوێكی مه‌ده‌نیانه بوو، بۆ داواكردنی مافێكی ره‌وا"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين، ره‌خنه له‌و لایه‌نانه ده‌گرێت، كه ره‌خنه له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گرن و دەڵێت: "ریفراندۆم هه‌نگاوێكی مه‌ده‌نیانه بوو، بۆ داواكردنی مافێكی ره‌وا".
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌ی له دهۆك گوتيشی: "هه‌ندێ لایه‌ن ریفراندۆم وه‌ك قاچاغی كردن ده‌ناسێنن و شه‌رمیش له خۆیان ناكه‌ن، كه باسی دادگایكردنی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه ریفراندۆمیان ئه‌نجامدا".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "به شانازییه‌وه له ریفراندۆم هاوبه‌ش بووین، به‌ڵام به هۆی خیانه‌ت و ناكۆكی ناوخۆیی و گه‌له‌كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ریفراندۆم، پرسی ریفراندۆم داخراوه، به‌ڵام ته‌واو نه‌بووه و ناشبێت".