هێزهر نوێرت: رێگه به ئاوارهكانى عهفرين نادرێت بگهڕێنهوه سهر ماڵ و حاڵيان
(140) ھەزار ھاووڵاتی ئاوارە بوونە و بە پێی زانیارییەكانیان تا ئێستا رێگەی گەڕانەوەیان پێنەدراوە

K24 – ههولێر:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (هێزهر نوێرت)، له وهڵامى پرسيارێكى پهيامنێرى (كوردستان24) له واشنتن رايگهياند، ئەوان لە نزیكەوە چاودێری رەوشی عەفرین دەكەن، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە (140) ھەزار ھاووڵاتی ئاوارە بوونە و بە پێی زانیارییەكانیان تا ئێستا رێگەی گەڕانەوەیان پێنەدراوە بۆ سهر ماڵ و حاڵيان له عهفرين.
(هێزهر نوێرت) گوتيشی: "ئەوان نیگەرانن لە بارهى رەوشی ھاووڵاتیان لە عەفرین و داوایان رووسەكان و توركەكان و سوریاش كردووه، كارئاسانى بۆ گهڕانهوهى هاووڵاتيان بكهن و ھاوكاریی مرۆییان بۆ دابین بكرێت و بە زووترین كات بگەرێنەوە".
ههروهها گوتى: "لە نزیكەوە چاودێری رەوشی عەفرین دەكەین، لە دەستپێكی روودانی شهڕهوه و لە نێوان دوو مانگی رابردووشدا، 140 ھەزار ھاووڵاتی ئاوارە ببون، بە پێی زانیارییەكانمان تا ئێستا رێگەی گەڕانەوەیان پێنەدراوە بۆ عەفرین، بۆ ماڵەكانیان، ئێمە نیگەرانییەكانما لە سەر رەوشی ھاووڵاتيان لە عەفرین راگەیاندووە، داوا لە تەواوی لایەنەكان دەكەین كە لە باكووری سووریا و ناوچەكەن، لە رووسەكان و توركەكان و سوریاش، دەبێت خەڵك بگەڕێنرێنەوە و ھاوكاریی مرۆییان بۆ دابین بكرێت و بە زووترین كات بگەڕێنەوە. ئێمە زۆر بابەت ھەیە، وەك دەزانین لە دانیشتنی ناتۆ وەزیری دەرەوە لەگەڵ ھاوتا توركەكهی كۆبووە و ئهو بابهتانه باس كران و چەند بابەتێكی دیكەش لە ماوەی داھاتوو باس دەكرێن".