نێچيرڤان بارزانى ده‌چێته سلێمانى
بڕياره ئه‌مڕۆ پارتى ديموكراتى كوردستان، له شارى سلێمانى ئاهه‌نگێكى فراوان تايبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات.
K24 – سلێمانى:
بڕياره ئه‌مڕۆ پارتى ديموكراتى كوردستان، له شارى سلێمانى ئاهه‌نگێكى فراوان تايبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى (كوردستان24)، ئاهه‌نگه‌كه له باره‌گاى (ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى) له سلێمانى به‌ڕێوه ده‌چێت.
(نێچيرڤان بارزانى)، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى پارتى به‌شدارى له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
بڕياره، (نێچيرڤان بارزانى) له ئاهه‌نگه‌كه‌دا وتارێك ئاراسته بكات.
ئاهه‌نگه‌كه‌ى پارتى له سلێمانى كاتژمێر (3:30) به كاتى هه‌ولێرى پايته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕياره رۆژى (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى نوێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه ژماره‌يان (329) ئه‌ندامه به‌ڕێوه‌بچێت.