به ڤيديۆ.. ره‌وشى كاره‌ساتبارى نه‌خۆشخانه‌كانى عێراق ببينه
واقيعى "كاره‌ساتبارى" نه‌خۆشخانه‌كانى عێراق پيشان ده‌دات.
K24 – هه‌ولێر:
چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، چه‌ندين گرته‌ى ڤيديۆيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه واقيعى "كاره‌ساتبارى" نه‌خۆشخانه‌كانى عێراق پيشان ده‌دات.
به‌شێك له‌و چالاكانه ره‌خنه‌يان له عه‌ديله حه‌موودى وه‌زيرى ته‌ندرووستى كه هه‌ندێكيان به "كچه‌كه‌ى حه‌شد" ناوى ده‌به‌ن، گرتووه و ئه‌وان ده‌ڵێن: كه‌رتى ته‌ندرووستى له‌سه‌رده‌مى ئه‌م وه‌زيره‌دا، كه ئێستا يه‌كێكه له كانديده‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به ته‌واوى داڕووخاوه.
عه‌ديله حه‌موود پێشتر چه‌ندين دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵى له دژ ئاشكرا كراوه و نورى مالكى سه‌رۆكى ئيتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا پرسى لێپرسينه‌وه و له‌كارلادانى ناوبراوى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌كخستووه.
له ئێستادا عه‌ديله مه‌حموود يه‌كێكه له پێنج كانديده يه‌كه‌مه‌كه‌ى ليستى ده‌وڵه‌تى ياسا به سه‌رۆكايه‌تى نورى كامل مالكى.
وه‌ك له گرته ڤيديۆكان ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێكيان ئاوى باران هاتووه‌ته ژێر نه‌خۆشه‌كان و به پلايس گه‌چى قۆڵى شكاوى هاووڵاتييه‌ك لێده‌كرێته‌وه و جگه له مشك و سيسرك كه نه‌خۆشخانه‌كانيان ته‌نيوه، پشيله له ژێر قه‌ره‌وێڵه‌ى نه‌خۆشه‌كان هاتووچۆ ده‌كات و قاوشه‌كان پڕن له زبڵ و سه‌رين و دۆشه‌كى نه‌خۆشخانه‌كان خوێنيان پێوه وشك بووه‌ته‌وه و نه‌خۆش به قاچى خۆى ئاوى پێوه هه‌ڵواسراوه و چه‌ندين ديمه‌نى ديكه‌ى ئه‌وتۆ كه بوونه‌ته په‌ڵه به كه‌رتى ته‌ندرووستى عێراقه‌وه.




