نێچيرڤان بارزانى: ئه‌و ئيرهابه فيكرييهى له سلێمانى هه‌يه له‌ناو ده‌چێت
پارتى ديموكراتى كوردستان له شارى سلێمانى رووبه‌ڕووى شاڵاوى ئيرهابى فيكرى سيسته‌ماتيك بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، (نێچيرڤان بارزانى)، رايگه‌ياند، پارتى ديموكراتى كوردستان له شارى سلێمانى رووبه‌ڕووى شاڵاوى ئيرهابى فيكرى سيسته‌ماتيك بووه‌ته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى روويكرده ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى له سلێمانى و گوتى: ئه‌گه‌ر ئێمه يه‌كجار پارتى بين ئێوه دووجار پارتين و موژده‌تان پێ ده‌ده‌م ئه‌و ئيرهابه فيكرييهى له سلێمانى له دژى پارتى له ئارادايه له كۆتاييدايه و له‌ناو ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وان واده‌زانن سلێمانى شارى پۆپۆليست و شهعبهوييه و ژيانيان له‌م شاره تاڵ كردووه و ئه‌وان وا ده‌زانن سلێمانى حه‌زى له زمانى زبره و له كوردستان جياى بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه رێز له قوربانيدانى سلێمانى ناگرن و شاره‌زاى خه‌بات و تێكۆشانى خه‌ڵكى سلێمانى نين.
هه‌روه‌ها گوتى: سلێمانى مه‌ڵبه‌ندى پارتى و تێكۆشانى پارتى بووه و پارتى و خه‌ڵكى سلێمانى هاوبيرن له قوربانيدان بۆ سه‌ربه‌خۆيى و چاوه‌ڕێين ئه‌م جاره خه‌ڵكى سلێمانى زياتر له هه‌موو جارێك ده‌نگ به ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان بده‌ن.
دووپاتيشيكرده‌وه، پارتى بۆ مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له به‌غدايه نه‌ك بۆ پۆست و پايه و ته‌نانه‌ت پۆسته بهتاڵهكانيشمان پڕ نه‌كرده‌وه چونكه ئامانجمان خزمه‌تكردن و داكۆكى كردن بووه له مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان نه‌ك پله و پايه.
نێچيرڤان بارزانى روويكرده ئه‌و لايه‌ن و كه‌سانه‌ش كه هه‌وڵده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر پارتى و گوتى: ئيدى به‌سه. سلێمانى بودجه‌ى خۆى هه‌بووه ئه‌وانه‌ى به‌رپرسيار بوون و ده‌سه‌ڵاتيان به‌ده‌ست بووه به‌رپرسن له كه‌موكورتييه‌كانى ئه‌م شاره نه‌ك پارتى، به‌ڵام زۆر جار ده‌بينين هه‌موو كه‌موكورتييه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى پارتى و ئه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك راست نييه. راكردن له به‌رپرسيارێتى و تۆمه‌تبار كردنى پارتى به‌شێكه له‌و ئيرهابه فيكرييهى دژى پارتى كراوه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵكى سلێمانى پێيان ده‌ڵێت به‌سه چه‌واشه‌كارى و دووبه‌ره‌كى ناوخۆ و ته‌سليم بوون به لايه‌نى ده‌ره‌كى.