مه‌نسوور بارزانى: ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت بۆ پێشمه‌رگه درووست ده‌كه‌ن كورد نین و ناتوانن به‌رگری له مافی كورد بكه‌ن
"ئه‌و ئازادییه‌ی له كوردستان هه‌یه به‌رهه‌می خوێنی پێشمه‌رگه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دەڵێت: "ئەوانەی تۆمەت بۆ پێشمەرگە دروست دەكەن نە كوردن و نە دەتوانن لە بەغدا ببنە نوێنەری كورد و بەرگریی لە مافەكانی گەلی كورد بكەن".
مەنسوور بارزانی، گوتیشی: "پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەگریی لەخەڵكی سڤیلكردووە و ئەو ئازادییەی ئێستا لە كوردستان ھەیە بەرھەمی خوێنی شەھیدانی پێشمەرگەیە, خەڵكی كوردستانیش باش دەزانێت كێ دەیەوێ كوردستان بپارێزێت".
پێشتر مه‌حمود ره‌زا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له به‌غدا و كاندیدی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی بۆ خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاندبوو پێشمه‌رگه عه‌ره‌بی ئه‌نفال كردووه.
فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە دەڵێن فشار كراوە بۆ ئەوەی پێشمەرگە دەنگ بە لایەنێكی دیاری كرا‌و بدات و رایگەیاند, ھەموو پێشمەرگەیەك ئازادە دەنگ بە چ لیست و لایەنێك دەدات.
له‌بارەی كردنەوەی رێگەی زومار و رەبیعە, مەنسوور بارزانی رایگەیاند, حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ كاتێك رێگەی نەگرتووە لە خەڵكی ناوچەكە، بەڵام حكومەتی عێراق ئامادە نییە رێگەكە بكاتەوە و ھەر خۆشیان رێگەكەیان داخستووە و تۆمەتیش بۆ پێشمەرگە دروست دەكەن.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان بەردەوام ئامادەییان تێدا ھەیە رێگەكە بكەنەوە ئەگەر لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاماده‌بن و رێگە بدەن خەڵك ھاتوچۆ بكات.