16ى ئۆكتۆبه‌ر خيانهتێكه له‌بير ناكرێت و هه‌ڵبژاردنیش بابه‌ته‌كه نوێ ده‌كاته‌وه
بۆچی به 16ی ئۆكتۆبه‌ر قه‌ڵسن له كاتێكدا كۆسره‌ت ره‌سووڵیش به خه‌یانه‌ت وه‌سفی كردووه؟
K24 - هه‌ولێر:
لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بووەتە بابەتێکی گەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەوانەی کە بە ئەنجامدەری رووداوەکە تۆمەتبارن، دەیانەوێت راستییەکان ئاوەژوو بکەن و بەجۆرێکی دیکە لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن.
کەرکووکییەکانیش دووپاتی دەکەنەوە، کە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت راستی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر بشارێتەوە و خەڵکی پێ چەواشە بکات.
محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست و یه‌كێك له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی كه‌ركووك، نایشارێته‌وه، به رێككه‌وتنی لایه‌نێكی دیاریكراو كه‌ركووك راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیی كرا.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه, بۆچی "به‌شێك له یه‌كێتییه‌كان" به‌ناوهێنانی شازده ئۆكتۆبه‌ر قه‌ڵس ده‌بن، له‌كاتێكدا، هه‌مان رۆژ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتیی له به‌یاننامه‌یه‌كی ئیدانهكراودا رایگه‌یاند كه هه‌ندێك كاڵفامی نێو یه‌كێتیی خیانه‌تیان كرد.
دواى ئه‌ویش، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی مه‌لا به‌ختیار، هاوشێوه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌سته‌واژه‌ی خیانه‌تی وه‌ك وه‌سفێك بۆ رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌كارهێنا.
كه‌مال كه‌ركووكی كه سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌یه‌كی فراوانی شه‌ڕی به‌رگریكردن له كه‌ركووكی ده‌كرد، نهێنی ئه‌و ساته‌وه‌خته ئاشكرا ده‌كات، كه چاوی به وه‌ستا ره‌سوڵ، یه‌كێك له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی یه‌كێتیی ده‌كه‌وێت.
كه‌مال كه‌ركووكی راشیگه‌یاند، سه‌ره‌تا چووه‌ته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كه‌ركووك بۆ لای كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، له‌وێ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی پێی راگه‌یاندووه، كه خیانه‌تی لێكراوه و ئیستا هێزه‌كانی ئه‌و شه‌ڕ ده‌كات و هێزه‌كانی "خیانه‌تكارانیش" له پشته‌وه لێیان ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، كه‌مال كه‌ركووكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دواتریش چووه‌ته لای جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و وه‌ستا ره‌سووڵ، له‌وێ شێخ جه‌عفه‌ری پێی راگه‌یاندووه هیچ له‌و نه‌پرسێت و پرسیار له وه‌ستا ره‌سووڵ بكات.
كه‌مال كه‌ركووكی ده‌شڵێت: "وه‌ستا ره‌سووڵ پێی گوتم به كورتی و كوردی ئه‌وه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستان رێككه‌وتووین، له‌گه‌ڵ حاجی ئیقبال و قاسم سوله‌یمانی، له‌گه‌ڵ حه‌شد و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش، ئه‌وان دێنه‌وه كه‌ركووك، دواتریش شاره‌كه راده‌ستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن ئیداره‌ی بكات".
په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی له راستیی رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر پێكهێناوه و 60 له‌سه‌دی كاره‌كانی ته‌واو بووه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش باسی سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساخده‌بێته‌وه.
ا. م