یاریزانێكی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ستایشی كریستیانۆ ده‌كات
داوا ده‌كات كه هه‌مووان رێز له كریستیانۆ بگرن
لویس سوارێز هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی رینكۆنی ئۆروگوایی ستایشی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كرد و دڵخۆشی خۆشی به ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی گریزمان به بارسێلۆنا ده‌ربڕی.
لویس سوارێز له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دژی ریال مه‌درید ده‌ربڕی و گوتیشی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێكی مه‌زنه و ئاماره‌كانی ئه‌و له یارییه‌كان ده‌ریده‌خات كه پێویسته هه‌مووان رێزی لێ بگرن، چونكه هه‌میشه باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات.
سوارێز پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
ده‌شڵێت: دڵخۆشم به هاتنی كۆتینهۆ و دێمبلی، چونكه ئه‌وان خاوه‌نی ئاستێكی به‌رزن، هه‌ڵبه‌ت به په‌یوه‌ندیكردنی گریزمان زیاتر دڵخۆش ده‌بم، له‌وه‌ش نا‌ترسێم كه پێگه‌ی خۆم له پێكهاته‌ی بارسا له‌ده‌ست بده‌م، چونكه به هاتنی گریزمان كه‌س شوێنه‌كه‌ی له بارسا ناكه‌وێـته مه‌ترسی.
