"تا ئاسایش به‌رقه‌رار نه‌بێت عه‌فرین جێناهێڵین"
سه‌رۆككۆماری توركیا: ئه‌مریكا هیچی له هاوكاریكردنی چه‌كداره‌كان ده‌ستنه‌كه‌وتووه
K24 هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی توركیا شاری عه‌فرین جێناهێڵن تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی "ئاسایش" تێیدا به‌رقه‌رار ده‌بێت".
له دیداری كۆمه‌ڵیك گه‌نج له "فێستیڤاڵی ئیستانبوڵ بۆ گه‌نجان" سه‌رۆكی توركیا گوتوویه‌تی: "ئامانجی داهاتووی توركیا سه‌قامگیربوونی ئاسایشه له پارێزگای ئیدلب و شاره‌كانی تل ره‌فعه‌ت و منبج".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ئه‌مریكا پێیوایه له هاوكاریكردنی "چه‌كداره‌كان" ده‌گاته ئامانجێكی دیاریكراو، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئامانجه‌ی به‌دینه‌هێناوه".
ئه‌ردۆغان باسی قۆناغی داهاتووی كردووه‌و ده‌ڵێت: "قۆناغی داهاتوو ئامانجه‌كانمان روونن، ئێستا ئێمه له عه‌فرین جێگیرین و له‌وێ ده‌مێنینه‌وه تا له رووی ئه‌منییه‌وه ئامانجه‌كانمان به‌دیده‌هێنین، پاش ئه‌وه‌یش ئیدلب و تل ره‌فعه‌ت و منبج له‌به‌رده‌مماندایه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن و ئامانجمان ئه‌وه‌یه رێگه له خوێنڕشتنی زیاتر بگرین. ئێمه چاومان له خاكی سووریا نییه، به‌ڵام ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی سووریا پرسێكه ئێمه زۆر بایه‌خی پێده‌ده‌ین". وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یڵێت.
رۆژی 18/3/2018 سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن دوای دوو مانگ له به‌رگریی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان داگیركرد و ماڵی هاووڵاتیانی كوردیان تاڵانكرد.