كریستیانۆ و مێسی كامه‌یان باشتره؟ ئه‌م ئامارانه وه‌ڵامت ده‌داته‌وه
ئاماری گۆڵ، شووت، بردنه‌وه، و یارییه‌كانی كلاسیكۆ
پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی ئاماره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی له كلاسیكۆ بڵاو كرده‌وه، ئاماره‌كانیش زیاتر به‌سوودی ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه‌ی بارسا ده‌شكێته‌وه.
مێسی چه‌ند یاری كلاسیكۆی بردۆته‌وه؟
مێسی 37 یاری له كلاسیكۆ كردووه، 17 بردنه‌وه، 12 شكست و 8 یه‌كسانبوونی هه‌یه.
كریستیانۆ چه‌ند یاری كلاسیكۆی بردۆته‌وه؟
كریستیانۆ 29 یاری له كلاسیكۆ كردووه، 8 بردنه‌وه، 7 یه‌كسانبوون و 14 شكستی هه‌یه.
مێسی چه‌ند گۆڵی له كلاسیكۆ هه‌یه.
لیۆ له 37 یاری كلاسیكۆ 25 گۆڵ، 129 شووتی هه‌یه.
كریستیانۆ چه‌ند گۆڵی له كلاسیكۆ هه‌یه.
كریستیانۆ له 29 یاری كلاسیكۆ 17 گۆڵ و 122 شووتی ئاراسته‌ی گۆڵی بارسا كردووه.
مێسی له كلاسیكۆ چه‌ند ئاسیستی هه‌بووه؟
مێسی له كۆی 37 یاری كلاسیكۆ 14 ئاسیستی هه‌بووه و 65 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیشی ره‌خساندووه.
كریستیانۆ له كلاسیكۆ چه‌ند ئاسیستی هه‌بووه؟
كریستیانۆ له كۆی 29 یاری ته‌نیا یه‌ك ئاسیستی كردووه و 15 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی ره‌خساندووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری چوون له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به ریال مه‌درید هێنا، بڕیاریشه یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی بێرنابیۆ بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌درید بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسا هه‌فته‌ی رابردوو ناسناوی لالیگای مسۆگه‌ر كردووه و یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له 26ـی ئه‌م مانگه له فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوول ده‌بێته‌وه.