ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت كورد رێگەی سه‌ربه‌خۆیی دهگرێتەوەبەر
"سوورین لەسەر داخوازی گەلەكەمان"
K24 - ھەولێر
رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەنێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كات، ته‌وافوق و هاوبه‌شی راسته‌قینه بۆ كورد نه‌گه‌ڕێته‌وه له عێراق، ئه‌وا كورد رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێته‌وه‌به‌ر.
رۆژ نووری شاوەیس، بە كوردستان24 راگەیاند: "دەبێ ھەموومان ھەوڵبدەین دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت، ھەروەھا حكوومەتێكی شەراكەتی راستەقینە لەسەر بنەمای تەوافق و ھاوبەشی راستەقینە دروست بكرێت، ئەگەر ئەوە بكرێت تا رادەیەك بۆ كورد باشە، بەڵام ئەوەش نەكرا تاكە رێگەی ئێمە بابەتی ریفراندۆمە كە سووربین لەسەر داخوازی گەلەكەمان ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە".
ئەو گوتانەی رۆژ نووری شاوەیس، لە كاتێكدایە كە 12 ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژاردن بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لایەنە كوردییەكانیش بە چەندین لیست و ھاوپەیمانیەتی بەشداری لە ھەڵبژاردنەكە دەكەن و لە درووشمەكانیاندا بۆ بانگەشە زۆربەی كاندید و لیستە كوردییەكان داوای جێبەجێكردنی دەستوور دەكەن.
لە 25 ئەیلوولی ساڵی 2017، ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجامدرا و زیاتر لە 92% خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستاندا.
ھ.م