"پێویست ناكات تره‌مپ بكشێته‌وه ئێران خۆی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی كوشتووه"
شاره‌زایه‌كی كاروباری ئێران: ئێران یاری ده‌كات و چاوبه‌سته‌كی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه
k24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی ئه‌مریكی له كاروباری ئێران ده‌ڵێت: "هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رژێمی تاران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌كرده‌یی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 له‌نێوان هێزه گه‌وره‌كانی جیهان و ئێران بمرێت، ئه‌ویش به‌هۆی چاوبه‌سته‌كی و یاركردنی ئێرانه‌وه بووه".
كینس تێمرمان، شاره‌زای كاروباری ئێران له راپۆرتێكدا كه له تۆڕی فۆكس نیوزی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "پێویست ناكات سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌كه رابگه‌یه‌نێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا تاران پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه نه‌بووه كه رێككه‌وتنه‌كه خستوویه‌تییه ئه‌ستۆی".
تێمرمان ده‌ڵێت: "ئامانجی رێككهوتنننامهكه روون بووه، ئێران ره‌زامه‌ندی داوه تا چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی رابگرێت و ئاژانسی وزه‌ی ناوكی بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و كاره‌ی كردووه. جگه له‌وه‌یش سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی پێشووی ئێران بپشكنرێن، له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سزا ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ئێران سووك بكه‌ن".
ئه‌و شاره‌زا ئه‌مریكییه به‌پشتبه‌ستن به چه‌ندین به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئیران رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و په‌نای بۆ پرۆگرامێكی نهێنی ئه‌تۆمی بردووه‌و ناوی "عیماد"ـی لیناوه".
تێمرمان گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی وزه‌ی ناوكی كه ساڵی 2015 ده‌چووه، ئێران خۆی له‌و پرسیارانه دزیوه‌ته‌وه كه ئاژانسه‌كه له‌باره‌ی پرۆگرامه ناوكییه‌كه ئاراسته‌ی كردووه، به‌تایبه‌تی پلانی درووستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كه كێشی هه‌ر دانه‌یه‌كیان 10 ته‌نه".
ئه‌و شاره‌زا ئه‌مریكییه ده‌ڵێت: "ئێران ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌بووه شاردوویه‌تییه‌وه. وه‌ك ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌تۆمی و پاككردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای پارچینی سه‌ربازی له‌و پێكهاتانه‌ی له درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێنرێن".
هه‌روه‌ها ئێران خۆی له‌و پرسیارانه‌ش دزیوه‌ته‌وه كه ده‌رباره‌ی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌ژێر زه‌ویدا ساڵی 2002 ئاراسته‌ی كراوه و هیچ شرۆڤهیهكیشیان ده‌رباره‌ی دوو وه‌رشه‌ی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگیی نه‌خستووه‌ته روو".
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل نمایشی كردن، ته‌نانه‌ت تا پاش ساڵی 2003 ئێران بره‌وی به پرۆگرامه نهێنییه‌كه‌ی داوه له كاتێكدا ده‌یگووت پێش ئه‌و مێژووه رایگرتووه.
شاره‌زا ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت: "گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رشیفه نهێنیانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی باشووری ئێران پێش جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه له ساڵی 2016، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی زیادكردووه كه تاران هێشتا پرۆگرامی ئه‌تۆمیی نهێنی هه‌یه و له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌شارێته‌وه".