حه‌وت كه‌س كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌كه‌ن
ده‌میرتاش له زیندانه‌وه كاندیدی هه‌ده‌په‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا
K24 - هه‌ولێر:
له هه‌ڵبژاردنه پێشخراوهكهی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، جگه له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، 6 كه‌س خۆیان كاندید كردووه، تاكه كاندیده كورده‌كه‌ش له كونجی زیندانه‌وه خۆی بۆ ئه‌و پۆسته پاڵاوتووه.
ئه‌گه‌رچی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا، له هه‌وڵدایه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام پارته‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش كاندیدی خۆیان ده‌ستنیشان كردووه.
پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی توركیا، ئیستا ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی یه‌ك كاندیدی بوون بۆ كێبڕكێكردنی ئه‌ردۆغان و ئێستا هه‌ر یه‌كێكیان كاندیدێكی خۆی هه‌یه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه، له 24ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، كه به‌رای هه‌ندێكیان دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكی توركیا به گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌مواركراو له ساڵی 2017، ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ده‌بێت، كاندیده‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
موحه‌ره‌م ئینجی.. پارتی گه‌لی كۆماری
پارتی گه‌لی كۆماری، كه به‌گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا داده‌نرێت، موحه‌ڕه‌م ئینجی، زانای بواری فیزیا، ته‌مه‌ن 53 ساڵی كاندید كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا.
ئینجی یه‌كێكه له‌وانه‌ی به توندی له دژی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا قسه ده‌كات، یه‌كێكیش بووه له ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مال كلیجدار ئۆغلۆ، له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی ئه‌و حزبه له ساڵانی 2014 و 2016.
موحه‌ڕه‌م ئینجی، به لێدوانه تونده‌كانی ناسراوه و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانی حزبه‌كه‌ی گوتی: "له 24ی حوزه‌یران رۆژه ناخۆشه‌كان كۆتاییان دێت و ده‌بمه سه‌رۆكێك بۆ هه‌مووان و بێلایه‌نیش ده‌بم".
میرال ئاكشینار.. ئیی پارتی "پارتی خێر"
ژنه سیاسه‌تڤانی تورك، میرال ئاكشنار، كه سه‌رۆكایتی "ئیی پارتی – پارتی خێر" ده‌كات، له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه به ركابه‌رێكی جددی ئه‌ردۆغان داده‌نرێت، كه بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی توركی به‌هێزی هه‌یه و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پارێزگاره‌كان، پشتیوانانی كه‌رتی كار، په‌یڕه‌وانی ئایین و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.
میرال به‌هۆی دژایه‌تیكردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه‌ی ده‌ستوور پێیداوه، پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری زیاتری په‌یدا كردووه، ته‌نانه‌ت له‌ناو پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغانیش، كه ئه‌و بیرۆكه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
میرال له ساڵی 1996 له پۆستی وه‌زیری ناوخۆدا بووه و به‌شداری له دامه‌زراندنی ئاكپارتی "داد و گه‌شه‌پێدان" كردووه، دوای وازهێنانیشی له‌و حزبه گوتی: "داد و گه‌شه‌پێدان درێژكراوه‌ی حزبی ره‌فای نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانه".
له ساڵی 2016شدا په‌یوه‌ندی به پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كرد، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌ڵستیكردنی سیاسه‌تی سه‌رۆكی حزبه‌كه له پاڵپشتیكردنی ئه‌ردۆغان ده‌ركرا، دواتر به "ژنه ئاسنینه‌كه" ناسرا.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش.. پارتی دیموكراتی گه‌لان
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، له كونجی به‌ندیخانه‌وه كاندیدی حزبه‌كه‌یه‌تی بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا، كه رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی سهركهوتكردن بووه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیركراوه.
هه‌رچه‌نده ئاستی ده‌نگه‌كانی پارته‌كه‌ی ده‌میرتاش له نێوان 12% ده‌بێت له نێوان حزبه‌كانی دیكه، به‌ڵام كه‌سایه‌تی ده‌میرتاش به‌رامبه‌ر به كاندیدانی دیكه، واده‌كات ده‌نگی زیاتر بهێنێت.
ئه‌و كاندیده‌ی هه‌ده‌په، یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تڤانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی ده‌نگی هێناوه و پارته‌كه‌ی كردووه‌ته دووه‌م به‌هێزترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا.
ئێستا ده‌میرتاش تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه دراوه‌ته پاڵ، كه له توركیا قه‌ده‌خه‌یه، هه‌ندێك لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن 142 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی به‌رامبه‌ر نه‌دراوه، لای خۆیشیه‌وه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
تیمیل كهرهموڵڵا ئۆغلو.. پارتی سه‌عاده‌ی ئیسلامی
ئه‌و پارته له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 2001، نه‌یتوانیوه به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌مجاره تیمیل كهرهموڵڵا ئۆغلوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید كردووه، له‌كاتێكدا هێشتا پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی 100 هه‌زار واژۆی دیكه‌یه تا 9ی ئایار/ مایۆ، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بیناسێنێت بكات.
ئه‌و پارته ئیسلامییه، به شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراوه بووه‌ته هاوپه‌یمانی حزبێكی عه‌لمانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پێشتریش داوایه‌كی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی بۆ چوونه ریزی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ بچووكترین پارتی په‌رله‌مانی پێكیهێناوه، به‌ناوی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
له وتاره‌كه‌شیدا، درووشمی "سه‌رۆكێكی دانا بۆ توركیا"ی به‌رزكردووه‌ته‌وه، سه‌رنجیشی له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه بچووكه‌كانه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه.
دوو كاندیده‌كه‌ی په‌راوێز
دوو كاندیدی دیكه‌ش، كه هیچ پێگه‌یه‌كیان له په‌رله‌مانی توركیا نییه، خۆیان كاندید كردووه، ئه‌وانیش دۆغۆ بیرینچیك، سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی چه‌پڕه‌وه، له‌گه‌ڵ ویجدهت ئۆوز، سه‌رۆكی پارتی داد، كه پارتێكی بچووكه.
سه‌رچاوه: SkyNews
ا. م