فازڵ میرانی: پارتی له‌ كه‌موكوڕییه‌كان راناكات

"پارتی به‌ كارنامه‌وه‌ كار ده‌كات"

K24 - سلێمانی

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە بانگەشەی ھەڵبژاردن ھەندێك كەس و لایەن تەنیا باسی كەموكوڕییەكانی پارتی دەكەن، بەڵام پێچەوانەوە ئێمە دنیایەك كارنامه‌مان هه‌یه‌ و بەردەوامین لەسەر كاركردن بۆ خزمەتی نیشتمان و گەلی كورد.

گوتیشی: "رابردووی ئێمە دەی سەلمێنێت كە پارتی كاری كردووە و كوردستانی پاراستووە و دەشی پارێزێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "ھەندێك لایەن باسی كەموكوڕییەكانی ئێمە دەكەن، ئەگەر ئێمە بەلاوەبنێن پرسیاریان لێ بكەن باشیەكانی ئێوەچییە؟ باشترە باسی باشییەكانی خۆیان بكەن ئینجا باسی كەموكوڕییەكانی ئێمە بكەن، بە پێچەوانەوە ئێمە دەڵێین كەموكوڕیمان ھەیە و لێی ناترسین و لێی راناكەین، لەبەرامبەریشدا دونیایەك كارنامەمان ھەبووە و ئێستاش ھەیە".