به‌ ڤیدیۆ.. شه‌ڕی پیاوێك و ئه‌م ورچه‌ ره‌شه‌ له‌سه‌ر گۆشتی برژاو ببینه‌

له‌به‌ر گۆشتی برژاو دڕنده‌یی ورچه‌كه‌یان له‌بیر كرد

K24 - هه‌ولێر:

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا شه‌ڕی ورچێكی ره‌ش و خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر گۆشتی برژاو ده‌ستپێده‌كات.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌ ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه‌، له‌و كاته‌ی خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ باخچه‌ی دواوه‌ی ماڵه‌كه‌یان سه‌رقاڵی گۆشت برژاندنن، ورچێكی ره‌ش دێته‌ باخچه‌كه‌ و ده‌ست بۆ گۆشته‌ برژاوه‌كه‌ ده‌بات.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ورچه‌كه‌ش، ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ هه‌وڵی ده‌ركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ورچه‌كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی خۆی گۆشتی برژاو ببات، بۆیه‌ش نزیك ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پارچه‌ گۆشتێك ده‌خوات.

ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ بۆ رزگاركردنی ژه‌مه‌ گۆشته‌كه‌ش هه‌وڵی ده‌ركردنی ورچه‌كه‌ ده‌ده‌ن و دڕنده‌یی ورچه‌ برسییه‌كه‌یان له‌بیركردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناكاو په‌لامارییان بدات.

هه‌رچه‌نده‌ پیاوه‌كه‌ ئاوی پێداكردن بۆ ئه‌وه‌ی دووربكه‌وێته‌، به‌ڵام ئه‌و شته‌ سوودی نه‌بوو، تا ده‌می ورچه‌كه‌ له‌ ئاگره‌كه‌ نزیك بووه‌وه‌، ئینجا هه‌ستی  به‌ مه‌ترسی كرد و دووركه‌وته‌وه‌.

ا. م