داعش لە عێراق ھێرش دەكات و بەغدا لە سووریا وەڵامی دەداتەوە

عێراق لەنێو خاكی سووریا ھێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر داعش

K24 - ھەولێر

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بنكە و بارەگاكانی داعش لەناو خاكی سووریا بۆردوومان دەكەن.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق باشووری دەشیشە لەناو خاكی سووریا بۆردوومان دەكەن".ئەمە لە كاتێكدایە ھێرشی چەكدارانی داعش لەنێو خاكی عێراق، بۆسەر پۆلیس و سوپای ئەو وڵاتە بەردەوامە.

دوایین ھێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ھێزەكانی عێراق لە سنووری سلێمان بەگ و جەبارە بوو، كە ژمارەیەك سەربازی عێراقی كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون. پێشتریش داعش لە دەروازەی گوڵاڵە (جەلەولا) ھێرشی كردبووە سەر ھێزەكانی عێراق.

لە 9/12/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەناوچوونی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام دوای ئەوە چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی مووسڵ و كەركووك چەندین ھێرشیان كردووەتە سەر حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی عێراق.

ھ.م